خۆپیشانده‌ران رێگای كەركوك سلێمانیان داخست

605
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی ناحیەی تەكیە رێگای سلێمانی كەركوكیان داخست‌ و رێگەیان بەهاتوچۆكردنی نێوان ئەو دو شارە نەدا.
به‌ پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ژمارەیەكی بەرچاو لە خه‌ڵك و به‌ تایبه‌ت لاوانی شارۆچكەی تەكیەی سەر بە چەمچەماڵ، رێگەی سەرەكی نێوان كەركوك‌ و سلێمانیان گرت ‌و رێگەیان نەدا بەو ئوتومبێلانەی بەو رێگەیەدا تێدەپەڕن، هاتوچۆی نێوان ئەو دوو شارە بكەن. چەند رۆژێكە خۆپیشاندان‌ و ناڕەزایی بەهۆی دواكەوتنی حه‌قده‌سته‌وه‌ ئۆستانی سلێمانی گرتوەتەوە و تا ئێستاش هه‌ر بەردەوامە.