رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی كانادا له ناڕه‌زایه‌تی به ئیخراجیان، له به‌ر ساختمانی شاره‌داری “مۆنتراڵ” خۆپێشاندانیان كرد.
شاره‌داری مۆنتراڵ بڕیاری داوه كه نزیكه‌ی دوو هه‌زارو چوارسه‌د كرێكار كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوود مانیان گرتبوو، بۆماوه‌یه‌ك له كار ئیخراجیان كات. شایانی باسه رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ندین هه‌زار كرێكار، ناسراو به “یهخهشین” له به‌ر كۆشكی كۆنگره‌ی مۆنتراڵ له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی كاریان، خۆپێشاندانیان كرد.