هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی عێراق به ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو له هه‌ندێ له پارێزگاكانی ئه‌م وڵاته جاریكی دیكه له‌دژی گه‌نده‌ڵیی دارایی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشانده‌ران له به‌غدای پێته‌ختی عێراق و باقی شاره گرنیگهكانی ئه‌م وڵاته به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری كۆتایی پێهێنان به گه‌نده‌ڵی دارایی و مۆحاكهمهی كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵ بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه بۆ خه‌بات دژبه گه‌نده‌ڵیی ئه‌نجام دراون، به هیچ له‌ونێك به راده‌ی پێویست نه‌بوون.