خۆپێشاندان له دژی هێرشه‌ هه‌واییه‌كانی ئینگلیس له سوریه

757
به پێی راپۆرته‌كان، ژماریه‌كی زۆر له خه‌ڵكی بریتانیا له ناڕه‌زایه‌تی به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئینگلیس له سوریه، له شاری له‌نده‌ن خۆپێشاندانیان وه‌ڕێخست.
ناڕازیان به بڕیاری ئه‌م دوااییانه‌ی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی ئینگلیس بۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له سوریه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به‌ره‌و ده‌فته‌ری “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌روك وه‌زیری ئینگلیس رێپێوانیان كرد. شایانی باسه‌، په‌رله‌مانی ئینگلیس له‌م بینانه‌دا ده‌نگی ئه‌رێی به گه‌ڵاڵه‌ی ده‌و‌ڵه‌تی ده‌یوید كامێرۆن بۆ بۆردۆمانكردنی بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له سوریه داوه‌.