خۆڕاگری خه‌ڵكی شاری گوور له‌به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی توركیه‌‌

501
هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس له‌ شاری گوور، ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شاره‌یان گولله‌ باران كرد و خه‌ساره‌تێكی زۆریان به‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ گه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ نێو ئه‌م شاره‌‌.
هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس له‌ شاری گوور به‌ ئۆتۆمۆبیلی زرێهی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شاره‌یان گولله‌ باران كردووه‌ و خه‌ساره‌تێكی به‌رچاویان به‌ ماڵ، دوكان و ئۆتۆمبیله‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ گه‌یاندووه‌. هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م هێرشانه‌ بچنه‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌. دانیشتووانی گه‌ره‌كه‌كان وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه، رایانگه‌یاند: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ رێگای موزدووری و جاسووسی و كوشتاره‌وه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت. خۆڕاگری خه‌ڵكی گوور له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی پۆلیس له‌ پێنجه‌مین رۆژی خۆی دایه‌. شایانی باسه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی “ئیسكی كیشلا، ئوورامان، یه‌شیلدره‌ و دیز”، درێژه‌ به تیرۆر كردن ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌رته‌شی توركیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ فرۆكه‌ی بێ سه‌رنشین له‌ ناوچه‌كانی خواكوڕك، خنیره‌، گاڕێ و ده‌شته‌كانی ناوچه‌ی خولخووله‌ چولیك درێژه‌ به‌ عه‌مه‌لیاتی شناسایی ده‌ده‌ن. ئه‌رته‌شی توركیه‌ هه‌روه‌ها له‌ رێگای تۆپخانه‌، تانك و خۆمپاره‌هاوێژ، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ گریلاكانی تێدا نیشته‌جێن، بۆمباران ده‌كه‌ن.