خۆکوژیی کچێکی تازەلاو لە مەریوان

991
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی “موسک” سەر بە شاری مەریوان به هۆی كێشه‌ی ناوبنه‌ماڵه‌ ده‌ستیدایه‌ خۆكوژیی.
ئه‌م كچه‌ ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن دوای ئه‌وه‌یكه هه‌وڵی خۆكوژیدا له نه‌خوشخانه‌ی مه‌ریوان به‌سته‌ری كرا كه‌ به هوی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌، بۆ نه‌خوشخانه‌ی شاری سنه‌ گواسترایه‌وه،‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری پزیشكان بەهۆی كاریبوونی برینەکانیه‌وه‌ گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە هەر لەم هه‌فته‌یه‌دا دوو لاوی كه‌متر له‌ ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن کەنگاوه‌ر له‌ تاو بێکاریی خۆیان کوشتووە.