لەماوه‌ی رۆژانی رابردوودا تازه‌لاوێكی ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری سنە بە ھۆی ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی، كۆتایی به ژیانی هێنا.
بە پێی راپۆرتی کومیتەی ھه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، “ئەشکان مەقسودی” خوێندكاری ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بە ھۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و گوشاری مه‌دره‌سه بۆ په‌رداخت كردنی پووڵ، كۆتایی به ژیانی دێنێت. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ماوەی ھەر ئەم مانگەدا، کۆڕێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ناوی “ھاوڕێ قادری” كلاسی شەشه‌می سه‌ره‌تایی کاتێک مه‌دره‌سه داوای پارەی لێدەکەن و ناتوانێت دابینی بکات، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا. جێگەی ئاماژەیە به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری له نێو بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان و بێ توانایی بنه‌ماڵه‌كان له دابین كردنی پێداویستی بۆ منداڵه‌كانیان، ئاماری خۆکوشتن لە نێوان منداڵان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پەرەیسەندووه.