خێراتر بوونه‌وه‌ی ره‌وتی ئیخراجی په‌ناخوازان له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئوروپا

498
كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ نوێترین راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ په‌ناخوازان له‌سه‌ر خێراتر ئیخراج كردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی رێكه‌وتن و له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزی ویژه‌ی سنوورپارێزی وتووێژیان كرد.
به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، له‌ به‌ڵگه‌یه‌كی تازه‌ كه‌ وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌سه‌ری رێكه‌وتوون، كۆچبه‌رانی نایاسایی كه‌ ئێقامه‌تی ئه‌وان له‌ لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌، خێراتر له‌ رابردوو له‌م وڵاتانه‌ ئیخراج ده‌كرێن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی جومعه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی سه‌مبولیك بۆ دابه‌ش كردنی ئاواره په‌ناخوازه‌كان هه‌ڵگیراوه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ یه‌كه‌مین گروپی په‌ناخوازان له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌چنه‌ سوئێد. به ‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئوروپایی، یاسای دووبلین ده‌بێ هه‌ڵبگیردرێت و سیستمێكی نوێ جێگوزینی بكرێت، سیستمێك كه‌ جگه‌ له‌ دابه‌ش كردنی په‌ناخوازان به‌ پێی سه‌همیه‌ی وڵاتان، شامڵی ناوه‌نده‌كانی قبوڵ كردنی په‌ناخواز و به‌هێز كردنی ئه‌منیه‌تی سنووره‌كان ده‌بێت.