خەڵکی کوردستان و شانۆگەری هەڵبژاردنی مەجلیس

بەرەی یەکگرتوی کورد رۆژی یەکی مانگی بەفرانبار و هاوکات لەگەڵ ناو نووسینی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان بە بڵاو کردنەوەی بەیانیەی ژمارەیەکی خۆی، هێشتا قەبوڵ نەکراوە تەبلیغاتی هەڵبژاردنی دەست پێکردوە. بەرەی یەکگرتوی کورد کە وەک شاخەی کوردستانی ئیسلاح خوازانی حکومەتی دەجوڵێتەوە و خۆی بەیەکێک لە هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێڕان حیساب کردوە لە بەشێک لەم بەیانیەدا ئیدیعای کردوە کە:” بە ئاگادار بوون لەوەی کە هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی تەنیا ڕێگای چوونە نێو ئەمری بڕیارسازی و دەسەڵاتە لە ئاستی کەڵانی حکومەتیدا بۆ ناوچەیەکی وەک کوردستان و هەروەها لەسەر بنەمای لێکدانەوەیەک کە لە بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچەکە و بارودۆخی ئاڕایشی هێزە سیاسیەکان لەم دوو مانگەی ماوە بۆ هەڵبژاردن بوونی هەیە، بەشداری لە هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامیدای خستوەتە بەرنامەی کاری خۆیەوە و لەسەر بنەمای تاکتیک و بەرنامەیەکی پەسند کراو لەم ڕاستایەدا هەنگاو دەنێت.” لە کۆتایی بەیانیەکدا، ئەم بەرەیە دەستی سواڵی بەرەو ناوەندە حکومەتیەکان درێژ کردوە و دەنووسێ:” لەم ڕاستایەدا بەرەی یەکگرتوی کورد هیوادارە لە لایەن ناوەندەکانی چاودێری و بەرپرس لە کاروباری هەڵبژاردندا وەک هێزێکی موسبەت و کاریگەر لە مەیدانی سیاسی کوردستان و ئێراندا قەبوڵ بکرێت و ڕێگا بۆ حوزوری ئەم جەەریانە بکرێتەوە و ئەم دەرفەتە بە خەڵکی کردستان بدەن تا هەڵبژاردنێکی جۆراو جۆریان هەبێت و هەڵبژاردنێکی جیاواز تەجروبە بکەن”.هەرلەم بابەتەئەسپەکان لە سەرەو ژووریدا گازلەیەک دەگرن دەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانستانی، ڕابگرنوەعدە و بەڵێنە بێ ناوەرۆکەکانی ئوستانداری کوردستانخۆڕاگری خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورکیەدامەزهەب دەبێ بە تەواوەتی لە دەوڵەت جیا بکرێتەوە580q
ئەم جۆرە بازاڕ گەرمیانە بۆ شانۆی هەڵبژاردن لە نیزامی کۆماری ئیسلامیدا و هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی مەشروعیەت بۆ ئەم ڕژیمە جەنایەتکارە و باقی ئەو ڕێکارانەی بەرەی یەکگرتوی کورد گرتویەتە پێش، بابەتێکی تازە نییە و پێشتر تەجروبە کراون. ڕەوتەکانی وەک سازمانی دیفاع لە مافی مرۆڤی کورد، ئەنستیتوی کورد، کوردەکانی دانیشتوی ناوەند و نوێنەرانی کوردی مەجلیسی شورای ئیسلامی، چ لە دەورەی خاتەمیدا، چ لە دەورەی شەپۆلی سەوزی موسەوی و کەروبیدا، هەرلەم جۆرە ڕێکارانەی بەرەی یەکگرتوی کوردیان تاقی کردەوە و بێجگە لە سەرشۆڕی هیچیان پێنەبڕا.خەڵکی کوردستان بەپێچەوانەی وڕێنەکانی بەرەی یەکگرتوی کورد، بەباشیی دەزانن کە بوونی چاودێری ئیستسوابی شوڕای نیگابان و دەیان فیلتێری سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی تر، وای کردوە هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا هیچ واتایەکی نەبێت. خەڵکی کوردستان دەزانن، لە بارودۆخێکدا کە تەقەلوب، جەعل و دەغەڵکاری لە سەرەتاوە تا کۆتایی سێبەری خستوەتەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن، لەم بارودۆخەدا میکانیزمی هەڵبژاردن هیچ پێوەندیەکی بە دخاڵەتی ئازادانەی خەڵکەوە نییە لە دیاری کردنی چارەنووسی کۆمەڵگادا.خەڵکی کوردستان دەزانن ئەم جۆرە هەڵبژاردنە هیچ پێوەندیەکی بە ژیانی ئەوانەوە نییە. ئەوان ئامادە نین بە دەنگی خۆیان ببنە ئامرازی تەسویە حێسابی ئیعتیدال گەرایان و ئیسلاح خوازانی حکومەتی لەگەڵ ئەو ئوسول گەریانەی کە دەوری خامنەییان داوە. خەڵکی کوردستان بەم پێشینە خەباتکارانە و دەرکە سیاسیەی هەیانە، بە دروستی لە خۆیان دەپرسن بۆچی دەبێ ئەم گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنە و شەڕ و کێشەی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ئەم ڕژیمە ببێتە مەسەلە و کێشەی ئەوان و بۆچی دەبێ ئەوان ببنە بابەتی ساتوسەودای دوو لایەنی ئەم شەڕەی کە بەردەوام ڕا و بۆچوون و کرداری هەردوولایان لەدژی ئەوانە؟لە ڕوانگەی خەڵکی کوردستانەوە، سەر تا پای ئەم نیزامە بە گشت ئەو باڵانەوە کە بە درێژایی حاکمیەتی سی و چەند ساڵەی خۆیان، سەرجەم مافە کۆمەڵایەتیەکانی ئەوان و هەموو خەڵکی ئێرانیان پێشێل کردوە و لەدژی کرێکار و ژن و لاو بوون و کارنامەیەکیان بێجگە لە زۆرداری و سەرکوت نییە؛ ناڕەوان و تاوانبار و شێاوی پشتیوانی نین. کە وایە بۆچی دەبی بە دەنگی ئەم خەڵکە کۆمەڵێک تاوانبار بچنە جێگایەک تا هەرشتێکی کە تا ئێستا لەدژی ئەوان و خەڵکی ئێران ئەنجامیان داوە، بەجێ و ڕەوا پێشان بدرێت؟

مەگەر لەکام یەک لە دەورەکانی پێشوی مەجلیدا، تەنانەت یەک کەس لەم بەناو نوێنەرانەی کە بەناوی ئەم ەڵکەوە چونەتە مەجلیس، سەبارەت بەو هەموو زوڵم و زۆردارییەی لەم خەڵکە دەکرێت، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی زمانیان گەڕاوە؟! کام یەک لەوان نارازی بوون لەو هەموو ئێعدامە وحشیانەیە، لەو گشتە حوکمە قورسەی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دەدرێت، لەو دەستدرێژی و ئەشکەنجانەی کە لە زیندانەکاندا بەڕێوە دەچن و یان سەبارەت بە بەرگرتنی بە ئانقەست لە گەشە کردنی ئەم ناوچەیە و جورئەتیان بەخۆیانداوە کە لە سەحنی مەجلیسدا وەقسە بێن و بڵێن بۆچی لاوانی بێکار کە روویان کردوەتە کۆڵبەری ئەدرێنەبەر گوللە؟ بۆچی هەڵسوڕاوانی کرێکاری، چالاکانی مافەکانی ژنان و مندالان، ژینگە و هیتر، دخرێنە زیندان؟ بۆچی داری دارستانەکانی ئەم ناوچەیە بە ئانقەست ئاگر تێبەر ئەدرێت؟کام قانون لەم بەناو مەجلیسەدا پەسند کراوە کە نیشانەیەکی پێشکەتنخوازی پێوەبێت و یان ئاوەدانی، خزمەتگوزاری گشتی، کار، نان و مەسکەنی بۆ خەڵک و هەژارانی کوردستان بەدیاری هێناوە؟خەڵکی کوردستان باش دەزانن کە ئەوانەی بەناوی نوێنەری ئەوان دەچنە مەجلیس نە تەنیا دژی ئەم هەموو بێ مافی و ستەمگەریانە نین، بەڵکو خۆیان بەشێک لە سیستمێکن کە سەرچاوە و هۆکاری هەموو جۆرە هەڵواردن و زۆرداریەکی ترە.مەگەر نوێنەرانی پێشو، بێجگە لە سەنا گۆیی و بەشداری کردن لە مەڕسمەکانی کردنەوەی ناوەندەکانی پەرەدان بە جەهل و خورافە و بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی تەکلیف ی منداڵانی مەعسوم و بەشداری لە مەڕاسمەکانی نەوحە خوێنی، هونەرێکی تریان هەبووە؟ کام یەک لە نوێنەرەکانی پێشو، جورئەتیان کردوە داوا لە ڕژیمێک بکەن کە جەنایەتکارانە منداڵەکانی ئەم خەڵکەی کوشتوە لانیکەم شوێنی ناشتنی ئەم ئازیزانە پیشانی دایکیان بدات؟خەڵکی کوردستان سی و چەند ساڵە کە ئاگاهانە و لەژێر پۆلیسی ترین بارودۆخدا بێ ئیعتنا بە لای گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیون. ئەمجارە زیاتر لەهەر دەورەیەک پشت دەکەنە ئەم شانۆگەریە و ئامادە نابن باشداری تێدا بکەن.ئەم خەڵکە دەزانن کەسانێکی کە قەرارە لەم شانۆگەریەدا وەک نوێنەری ئەوان لە سندوقەکانیان دەرکێشن، ناچنە مەجلیس تا لایەنی یاسایی بدەن بە مافی کرێکاران و خەڵکی بێبەش، بەڵکو بەم هۆیەوە دەچنە مەجلیس تا قانونی چەوسێنەرانە تر و بارودۆخی دژوار تر بەسەر خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشدا بسەپێنن. ئەوان ناچنە مەجلیس تا دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لەدژی پەیڕەوکرانی ستەمی نەتەوایەتی بەسەر خەڵکی کوردستاندا بەرز بکەنەوە، بەڵکو دەچنە مجلیس تا زنجیرەکانی ئەم زۆرداریە قایم تر بکەن. ئەوان ناچنە مەجلیس تا دەنگ بدەن بە یەکسانی ژن و پیاو، بەڵکو دەچنە مەجلیس تا دەنگ بدەن بە هەڵاواردنی رەگەزی لە ناوەندەکانی ئاموزشی و تەربیەتیدا. ئەوان ناچنە مەجلیس تا لە ڕاستای چارەسەری کێشە و گرفتی لاواندا هەنگاوێک بنێن، دەچنە مەجلیس تا لە ڕێگای یاساوە، شادی و نیشات و هیوای لاوان زەوت بکەن. کە وایە لە جەریانی بەڕیوەچوونی ئەم بەناو هەڵبژاردنەدا، هەر دەنگێک کە بەهەر پاساوێک دەخرێتە سندوقەکانی دەنگدانەوە، بەکردەوە دەچێتە خزمەت درێژ کردنەوەی تەمەنی ئەم ڕژیمەوە و لە خزمەت کارەساتێکدایە کە تا ئێستا بەسەر خەڵکدا هاتوە.خەڵک ئاگاداری ئەم بابەتە هەن کە هەموو ئەو کاندیداتۆڕانەی هەڵبژاردن کە لە فیلتێرە جۆراو جۆرەکان پەڕیونەتەوە، لە خزمەتگوزاران و ئاڵقە لە گوێیانی ئەم ڕژیمەن و بۆ ئەم ڕژیمە چندان گرنگ نییە کە دەنگ بەکامیان بدرێت، گرنگ ئەوەیە کە خەڵک لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان دەرکەون و شانۆگەری هەڵبژاردنەکەی ڕەنگ و روویەکی هەبێت.خەڵکی کوردستان دەزانن کە بەشداری کردن و نەکردن لەم هەڵبژاردنەدا و هەر جۆرە کاردانەوەیەک پێی، وەک جۆرێک ڕیفڕاندۆم بەحیساب دێت کە لە ڕێگایەوە دنیا جارێکی تر بۆی دەردەکەوت کە ئەم ڕژیمە لەنێو خەڵکدا تا چ ڕادەیەک بێزار و بێ پایەیە، ڕیفڕاندۆمێکی هاوشێوەی مانگرتنی ١٦ ی گەلاوێژی ساڵی ٨٤ و ٢٣ ی گوڵانی ساڵی ٨٩ کە بە دنیای سەلماند چلۆن خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە هەنگاوێکی یەکگرتوانە و سەرتاسەریدا و لە شانۆیەکی شکۆداردا، ڕەوایەت و بەهێزی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانیان پیشاندا!گومانی تێدا نییە خەڵکی کوردستان، جاریکی تر بە بەشداری نەکردن لە سانۆگەری هەڵبژاردندا، قوڵای نەفرەت و بێزاری خۆیان سەبارەت بە سەرتاپای ئەم ڕژیمە نیشان ئەدەن و لاپەڕەیەکی شکۆداری تر لە مێژوی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان هەڵئەدەنەوە.