دابه‌زینی به‌رچاوی په‌ناخوازان به‌ره‌و ئوروپا

700
دوابه‌دوای داخرانی سنووری توركیه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌ناخوازانی سوریه‌یی، ژماره‌ی په‌ناخوازانێك كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ رێگای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه‌ خۆیان بگه‌ینه‌ ئوروپا، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاڵمان، یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ری رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا ١٥٥ په‌ناخوازی نوێ گه‌یشتوونه‌ته‌ جه‌زیره‌كانی یونان. رۆژێك پێشتری ژماره‌ی ئه‌م په‌ناخوازانه‌ سێ هه‌زار كه‌س بووه‌. هاوكات راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سنووره‌كانی یونان و مه‌قدونییه‌ هه‌روا فه‌زاییه‌كی ئاڵۆز زاڵه‌. ئه‌م وڵاته‌ ئێستا ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ ته‌نیا به‌ په‌ناخوازانی خه‌ڵكی سوریه‌، عێراق و ئه‌فغانستان ئیزنی چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی ده‌دات. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیری فه‌رانسه‌ داوای له‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا كردووه‌ تا سنووره‌كانی خۆی به‌سه‌ر په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ره‌و ئوروپا دێن، دابخات.