جێگری سه‌رۆك كۆماری رژیم له قسه و باسێكدا سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعتیاد له‌نێو ژنانی ئێرانی دانی به‌وه دانا، ته‌مه‌نی ئێعتیاد له نێو كچان بۆ ١٣ ساڵ دابه‌زیوه.
ناوبراو به ئاماژه به گۆڕانكاری ئولگوی مه‌سره‌فی مه‌وادی موخه‌دێر له سونه‌تیه‌وه بۆ مه‌وادی سه‌نعه‌تی و ره‌وانگه‌ردان له نێو ژنان، له‌م دیارده‌یه وه‌ك كاره‌سات ناولێده‌بات. پێشتریش وته‌بێژی ستادی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر له‌مباره‌وه رایگه‌یاندبوو كه ئاماری مه‌رگ و میری ژنانی موعتاد له ساڵی ٩٣ له‌چاو ساڵی پێشووتری، ٣٣ له‌سه‌دی زیادی كردووه. جێگری سه‌رۆك كۆماری رژیم له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دانی به رێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری له نێو ژنان دانا و له‌مباره‌وه وتی: زیاتر له ٧٨ له‌سه‌دی ژنانی ئێرانی له روانگه‌ی ئابوریه‌وه ناچالاكن و هیچ چه‌شنه چالاكییه‌كی ئابورییان نییه.