دابه‌زینی رۆژ له‌دوای رۆژی نرخی ئێشتغاڵی ژنان له‌ ئێران

873
جێگری ته‌وسعه‌ و كارئافه‌رینی و ئێشتغاڵی وه‌زاره‌تی كاری رژیم له‌ سوخه‌نڕانییه‌كدا، هه‌واڵی ره‌وتی رۆژ له‌دوای رۆژی كه‌م بوونی به‌شداری ژنان له‌ بازاڕی كاری ئێرانی راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، نرخی به‌شداری ژنان له‌ بازاڕی كاری وڵات كه‌متر له‌ ١٢ له‌سه‌ده‌ و هه‌ر ساڵه‌ش زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار ژنی شاغڵ له‌ بازاڕی كاری ئێران ئێخراج ده‌كرێن. لێكلۆله‌رانی بازاڕی كار نرخی بێكاری ژنان له‌ ئێرانیان ٣ به‌رابه‌ری پیاوان راگه‌یاند. گه‌ڵاڵه‌ و سیاسه‌ته‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌وانه‌ ناچار كردنی ئێشتغاڵی ژنان له‌ ناوه‌ندی كار، كارخانه‌ و ئیداراته‌كان به‌ “ره‌چاو كردنی حیجابی ئیسلامی و تێكه‌ڵ نه‌بوونیان له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان، سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی جنسیه‌تی و دابه‌زینی سه‌عات كاری ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی كار”، به‌ مه‌به‌ستی په‌راوێزخستنی ریزی میلیۆنی ژنانی ئاماده‌ به‌ كار و له‌وانه‌ هۆكاری هاتنه‌خواره‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی به‌شداری ژنان له‌ بازاڕی كاری ئێرانه‌.