دابه‌زینی زۆرتری به‌های نه‌وتی ئێران

673q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تییه‌كان، به‌های نه‌وتی قورسیی ئێران له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ‌ ئاستی ٢٨ دۆلار دابه‌زیوه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌ به‌های نه‌وتی”سووك و سه‌نگینی” هه‌نارده‌ی ئێران له ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ی دواییدا، زۆرترین رێژه‌ی دابه‌زینی له‌ نێو بازاڕدا تۆمار كردووه‌. به‌ جۆرێك كه‌ پێوه‌ری نه‌وتی قورسیی هه‌نارده‌ی ئێران بۆته‌‌ یه‌كێك له‌ هه‌رزانبایی ترین نه‌وته‌ خاوه‌كانی بازاڕ. به‌ پێی به‌راو‌ردی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ، وێده‌چێت كه‌ داهاتی نه‌وتی ئێران له‌مساڵدا بۆ زیاتر له‌ ٢٠ میلیارد دۆلار دابه‌زێت و بگاته‌‌ ده‌وری ٣٥ میلیارد دۆلار. هه‌ر له‌م بواره‌دا، جێگری یه‌كه‌می “حه‌سه‌ن رووحانی” رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نه‌وتی سی دۆلاری یه‌وه‌ له‌ ‌ركوود ده‌ربازمان نابێت.