رۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده كردنی نه‌وتی ئۆپێك كه ئێرانیش یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانیه‌تی، رایگه‌یاند: نرخی سه‌به‌دی نه‌وتی ئه‌م رێكخراوه بۆ سنووری ٤٠ دۆلار دابه‌زیوه. به پێی دوایین ئاماری ئۆپێك، نرخی نه‌وتی ئه‌م رێكخراوه رۆژی دووشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان بۆ ٤٠ دولار و ٦٧ سێنت دابه‌زی كه له‌چاو رۆژی هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو، نزیكه‌ی ١٢ دۆلار و له‌چاو نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵی رابردووی زایینی، نزیكه‌ی ٦٨ دۆلار دابه‌زیوه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری بلۆمبێرگ، رۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، نرخی پێوه‌ری وێست تێگزاسی ئینترمێدیێت بۆ ٣٨ دۆلار و ٩٧ سێنت، هه‌روه‌ها برێنتی ده‌ریای شومال بۆ ٤٣ دۆلار و ٤١ سنێت دابه‌زی كه كه‌مترین نرخ له ماوه‌ی پێنج ـــ شه‌ش ساڵی رابردوو به حیساب دێت.