دابه‌زینی پێگه‌ی حێزبی داد و گه‌شه‌ پێدان له‌پارلمانی توركیه‌

41
ئاكامی هه‌لبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ توركیه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ “حێزبی ده‌سه‌ڵاتداری “داد و گه‌شه‌ پێدان” به‌ رێبه‌ری “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌رۆغان”، زۆرینه‌ی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌م حێزبه‌ له‌ سه‌رجه‌م ٥٥٠ كورسی پارلمانی، ٢٥٤ كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، حێزبی داد و گه‌شه‌ پێدان ته‌نیا توانی نزیكه‌ی ٤٠ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و به‌م جۆره‌ زۆرینه‌ی پارلمانی ده‌وره‌ی پێشووی له‌دستدا. له‌ ئاڵۆگۆرێكی دیكه‌دا “حێزبی دێموكراتیكی گه‌لان” كه‌ زۆرترین ده‌نگه‌كانی له‌ لایه‌ن ده‌نگده‌رانی ناوچه‌ كوردنیشینه‌كانی توركیه‌یه‌، توانی رێژه‌ی ١٣ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بكات و به‌م جۆره‌ ٨٢ كورسی پارلمانی به‌ده‌ست بهێنێت. سه‌ركه‌وتی ئه‌و حێزبه‌ له‌ چوونی بۆ ناو پارلمانی توركیه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ته‌عبیر له‌ سه‌ركه‌وتنی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات. به‌م جۆره‌، ده‌سه‌ڵاتی ١٣ ساڵه‌ی حێزبی داد و گه‌شه‌ پێدان به‌سه‌ر پارلمانی توركیه‌ كۆتایی پێدێت و ئه‌و حێزبه‌ ناچار ده‌بێت كه‌ به‌ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یمانی ره‌زایه‌ت بدات.