نیوه‌ی کارگه و یه‌كه پیشه‌سازییه‌كانی ئۆستانی كرماشان به‌بیانووی نه‌بوونی خواست له بازاڕ و كڕینیبهرههمهكانیانداخراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی كارگه‌ری ئۆستانی كرماشان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: زیاتر له نیوه‌ی کارگه‌و کارخانه‌کان له‌م ئۆستانه له كار كه‌وتوون، وه‌ك كارخانه‌ی “چینیی كورد” كه به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕ بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی، یه‌كێك له فازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڕاگرتوه. به‌ڕێوه‌به‌ری “خانه‌ی كارگه‌ر”ی ئۆستانی كرماشان وتی: هاوكات له‌گه‌ڵ فه‌عالییه‌تی پیشه‌سازییه داخراو و نیوهداخراوهكانی ئه‌م ئۆستانه، ژماره‌ی ئه‌م كرێكاره چالاكانه‌ی كه له به‌شی پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌دا بیمه كراون ناگاته ٢٠له سه‌دی سه‌رجه‌م كرێكاران، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی داخران‌و له‌كار وه‌ستانی پیشه‌سازییه‌كانی كرماشانه. ناوبراو هه‌روه‌ها قه‌راردادی كاتیی كاری وه‌ك گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌شی كرێكاریی له ئۆستانی كرماشان ناو بردوه. خاوه‌نكاره‌كان به ئیمزا كردنی قه‌راردادی كاتی، بۆ پیشه دایمییهكان، كرێكاران تووشی كێشه‌و گرفتێكی زۆر ده‌كه‌ن.