داخرانی ئیستگای ناوه‌ندیی رێگا ئا‌سه‌نی بۆداپێست به‌ره‌وڕووی په‌ناخوازان

330
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێریی فه‌رانسه‌”، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان ئێستگای سه‌ره‌كی رێگای ئاسنی ناوه‌ندیی “بۆداپێست”یان داخست و سه‌دان په‌ناخوازیان له‌م ئیستگا كرد ده‌ره‌وه‌.
سه‌دان كه‌س له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی دژه‌ شورشی مه‌جار‌ستان له‌ داخستنی ئیستگای ناوه‌ندیی و نێونه‌ته‌وه‌یی رێگائاسن له‌ بوداپێست پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، پێشگیری له‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌زاران په‌ناخواز له‌م ئیستگا بۆ رۆیشتن بۆ وڵاتانی ئۆتریش و ئاڵمان بوون. هێرشی كۆچبه‌ران بۆسه‌ر ئه‌م ئیستگا قه‌تاره‌ دوای ئه‌وه‌ روویدا كه‌ كاربه‌ده‌ستانی مه‌جارستان به‌ په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ ئۆردوگاكانی كاتی له‌ بۆداپێست به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئیزنی ئه‌وه‌ د‌راوه‌ كه‌ به‌ره‌و ئاڵمان و ئۆتریش بڕۆن. دوابه‌دوای ئه‌م بڕیاره‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ هه‌زار و ٦٥٠ په‌ناخواز به‌ قه‌تار چوونه‌ته‌ شاری ویه‌ن ئۆتریش. شایانی باسه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ زیاترین ئاماری په‌ناخوازان بۆ ئه‌م وڵاته‌ له‌ یه‌ك رۆژدا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵ راگه‌یه‌ندراوه‌.