به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری “یه‌كیه‌تی سه‌رتاسه‌ری سه‌نایه‌عی له‌به‌نی”، پاش به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان نزیكه‌ی ٤٠ له‌سه‌دی كارخانه لهبهنیهكانی وڵات داخراون و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانیش بێكار بوون.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، پاش به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان بڕیار وابوو ٣٠ له‌سه‌دی داهاته‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م یاسایه بۆ به‌شی به‌رهه‌مهێنان ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م بابه‌ته به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و سه‌نایه‌عی له‌به‌نی به هۆی ریسكی به‌رهه‌مهێنان و هه‌زینه‌كان، له ژێر گوشار دان.