داخرانی دوو كارخانه‌ له‌ دێزفوول و بێكاری كرێكاران

44
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی داخرانی دوو كارخانه‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی “دێزفوول” و بێكار بوونی ٢٧ كرێكاری ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری موزاییك به‌ ٣٥ ساڵ پێشینه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی نه‌قدینه‌گی و بێ توانایی له‌ په‌رداختی حقوقی كرێكاران، له‌ هه‌فته‌ی رابردوه‌وه‌ داخراوه‌ و كرێكارانی له‌ كار بێكار بوون. هه‌روه‌ها كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئاوگه‌رمكۆن و كولێری ئاویش به‌ هۆی كه‌مبوونی بودجه‌، داخراو و كرێكاره‌كانی بێكار بوون.