به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه توركیه سنووره‌كانی خۆی به‌سه‌ر په‌ناخوازانی سوریه‌دا داخستووه.
به پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ، گاردی سنووریی توركیه به هێرش بۆسه‌ر په‌ناخوازانی سوری و لێدانی ئه‌وان، پێشی به رۆشتنی سوریهییهكان به‌ره‌و ئه‌م وڵاته گرت. مه‌ئمورانی گاردی سنووریی، په‌ناخوازان بۆ سوریه ده‌گه‌ڕێننه‌وه و هه‌ندێكیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن. له ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا یه‌كیه‌تی ئوروپا به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌ناخوازانی سوری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیه وت‌ووێژیان كرد. یه‌كیه‌تی ئوروپا به دانی به‌سته‌ی یارمه‌تی ماڵی به توركیه و به‌ڵێنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كان بۆ په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م وڵاته بۆ یه‌كیه‌تی ئوروپا، داوای له ده‌وڵه‌تی توركیه كردووه تا پێش به وروودی په‌ناخوازانی سوریهیی به‌ره‌و ئوروپا بگرێت.