داخرانی سنووره‌كانی كورواسی به‌سه‌ر په‌ناخوازان

406
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، وڵاتی كورواسی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سربستان به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا داخست و رایگه‌یاندووه‌: ئیمكاناتی پێویست بۆ قبووڵ كردنی ژماره‌یه‌كی زۆرتری له‌ په‌ناخوازان نییه‌.رۆژێك دوای ئه‌وه‌یكه‌ سه‌رۆك وه‌زیری كورواسی رایگه‌یاند: به‌ پێی تێبینی مرۆڤدۆستانه‌ په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ سنووری سربستان و مه‌جارستان تووشی گرفتاری بوونه‌ته‌وه‌ ئیجازه‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌یان ده‌دات، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌ رایانگه‌یاند: ئیمكاناتی پێویستی بۆ قبووڵكردنی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ په‌ناخوازان نییه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ ٧ رێگای سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سربستان داخست و ته‌نیا رێگایه‌ك بۆ هاتووچۆ كردن كراوه‌یه‌. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی كورواسی رایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێویست، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش بۆ پارێزگاری له‌ هێڵی سنووری له‌گه‌ڵ سربستان ره‌وانه‌ی سنووره‌كان ده‌كرێن تا پێش به‌ هاتووچۆی په‌ناخوازان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی بگیردرێت.