داخرانی سنووری په‌رویزخان به‌سه‌ر كۆڵبه‌ران

308
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ وته‌ی جێگری سیاسیی قایمه‌قامی شاری “قه‌سر شیرین” له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ كاری كۆڵبه‌ری و هێنان و بردنی كه‌لوپه‌ل له‌ سنووری په‌روێزخان، له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ پێشی پێگیراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاسبیی كۆڵبه‌ران له‌ سنووری په‌روێزخانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشگیری له‌ هێنانی كه‌لوپه‌لی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشی پێگیراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كاری كۆڵبه‌ری و هێنان و بردنی كاڵا له‌ لایه‌ن كۆڵبه‌رانه‌وه‌ بۆته‌ هۆی ره‌ونه‌قی بازرگانی له‌ شاری قه‌سرشیرین و ئێستا به‌ داخرانی ئه‌م سنووره‌، نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كه‌س بێكار بوون و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌بێت. شایانی باسه‌، بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان و كاسبكارانی شارە سنوورییەكانی كوردستان وەك “قەسر شیرین، جوانڕۆ، پاوە، نەوسوود، نۆدشە، مەریوان، بانە، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، ورمێ‌ و سەڵماس”، بەهۆی نەبوونی كار و رێژەی زۆری بێكاری، بە ناچار پیشەی پڕ له‌ مەترسیی كۆڵبەری هەڵدەبژێرن و بەم هۆیه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ بەر تەقەی هێزه‌كانی رژیم و ساڵانه‌ به ده‌یان كۆڵبه‌ر و كاسبكار بریندار و یان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.