بە هۆی بایەخ نەدان و كەمتەرخەمی بەرپرسانی رژیم و خاوەن پرۆژەكان، ناوه‌نده مهعدهنییهكانی كوردستان یەك لە دوای یەك له حاڵی داخراندان و ئێستا زیاتر له ١٩٠ مه‌عده‌ن داخراون و مه‌عده‌نه‌كانی دیكەش لە سه‌روبه‌ندی داخران دان.
بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، سەرەڕای ئەوەیكه مه‌عده‌نه‌كانی كوردستان ١٨ جۆر كەرەسەی خام بەرهەم دێنێت كە بریتین لە بەردی جوانكاری، مەڕمهڕ، بەردی ئاسن، سیلیس و زێر و بە تایبەتی زێری سەوز كە كوردستان دووهەمین شوینە دوای وڵاتی ئیتالیا لە جیهان لەو جۆرە زێرەی تێدایە، بەڵام بەهۆی پێڕانەگەشتن، زۆربەی ئەم ناوه‌نده مهعدهنیانه داخراون یان له سه‌روبه‌ندی داخران دان. جێگەی ئاماژەیە ئێستا لە كوردستان لانیكەم ٣٦٠ كارگەی چكۆلە و گەورە لە بەشی مه‌عده‌ن كار دەكەن كە زۆربەیان بە هۆی كەمتەرخەمی بەرپرسانی رژیم و هەروەها نەبوونی بودجە، داخران و یان له سه‌روبه‌ندی داخران دان.