داخرانی سه‌دان واحێدی به‌رهه‌مهێنان له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

422y
به‌ پێی دانپێدانانی ره‌ئیسی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، زۆربه‌ی واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك و نیوه‌ چالاك ده‌رهاتوون و یان به‌ته‌واوه‌تی داخراون.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌رده‌سته‌ی رژیم، له‌ ٢ هه‌زار و ٩٨٤ واحێدی به‌رهه‌مێنانی ئه‌م ئۆستانه‌، هه‌زار و ٦٨٠ واحێد چالاك و نیوه‌ چالاك و ٣٦٣ واحێد داخراو و ٩٠١ واحێدی داخراویش له‌ ئاستی ئۆستاندا هه‌یه‌. شایانی باسه‌ كێشه‌ و گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ له‌وانه‌، كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی، نه‌بوونی بازاڕی فرۆش، قه‌رزداربوون به‌ سیستمه‌ بانكییه‌كان، نه‌بوونی مه‌وادی ئه‌وه‌ڵیه‌ و گرفتی هێڵی به‌رهه‌مهێنانه‌.