راپۆرته‌كان باس له داخرانی ٢٥٠ واحێدی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌شی كه‌شاوه‌رزی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ده‌كه‌ن.به پێی دانپێدانانی به‌رپرسانی رژیم، سه‌دان واحێدی به‌رهه‌مهێنان ته‌نیا له به‌شی كه‌شاوه‌رزی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی داخراون. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه بێكاری له‌م ئۆستانه گه‌یشتۆته لوتكه. “په‌روه‌رشی تیوور، دام، سه‌نایعی ته‌بدیلی و ته‌كمیلی، په‌روه‌رشی ماسی و ئابزییهكان، گیای دارویی”، له زومره‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ن كه له‌م ئۆستانه‌دا داخراون و ره‌ئیسی سازمانی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ئۆستانی ورمێ، هۆكاری داخرانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی كه‌می سه‌رمایه ناولێبرد. به وته‌ی ناوبراو، ئێستا ٣٥ له‌سه‌دی به‌ڕێچوونی ژیانی جه‌معیه‌تی ئه‌م ئۆستانه له رێگای به‌شی كه‌شاوه‌رزییه‌وه دابین ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان له به‌شی كه‌شاوه‌رزی كه‌متر له ٥ له‌سه‌ده.