داخرانی سه‌رله‌نوێی كارخانه‌ی سامان كاشی

88y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، به‌ داخرانی سه‌رله‌نوێی كارخانه‌ی “سامان كاشی”، نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكار به‌بێ ئه‌وه‌یكه‌ ٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت، بێكار كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی سامان كاشی له رێكه‌وتی‌ ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣، هه‌موو هێڵی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌كه‌یان به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی گونجاو بۆ ئاماد كردنی مه‌وادی خاوی به‌رهه‌مهێنان، داخستووه‌. شایانی باسه‌، پێشتریش له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌م ناوه‌نده‌ تولیدییه‌ له‌ شاری “بروجێرد”، لانیكه‌م ٥ جار له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ داخراوه‌ و سه‌رله‌نوێ كراوه‌ته‌وه‌.