داخرانی شه‌ست له‌سه‌دی سه‌نایه‌عی غه‌زایی له‌ ئێران

794
راوێژكاری باڵای كانونی ئه‌نجومه‌نی سه‌نایعی غه‌زایی ئێران رۆژی پێنجه‌شممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان له‌ قسه‌ و باسێكدا، هه‌واڵی داخرانی ٦٠ له‌سه‌دی سه‌نایه‌عی كه‌شاوه‌رزی و ریزی به‌رینی كرێكارانی له‌م به‌شه‌ راگه‌یاند.ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌ حاڵی حازردا كه‌متر له‌ ٤٠ له‌سه‌دی سه‌نایه‌عی وڵات چالاكن، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كیشیان به‌ حاڵه‌تی نیوه‌ داخراو ده‌رهاتوون. ئه‌م بارودۆخه‌ زۆربه‌ی كرێكارانی سه‌نایه‌عی غه‌زایی به‌ره‌وڕووی بێكاری كردۆته‌وه‌.