داخرانی شیركه‌تی پێترۆشیمی پارس پاد و بێكاری كرێكاران

309q
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوابه‌دوای داخرانی شیركه‌تی پێترۆشیمی پارس پاد به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌وادی سه‌ره‌تایی ره‌نگ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری كه‌ره‌ج، سه‌رجه‌م ٢٥ كرێكاری شاغڵی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ بارودۆخێكی سه‌ختدا كاریان ده‌كرد، هه‌ر كامه‌یان له‌ نێوان دوو تا حه‌وت ساڵ پێشینه‌ی كاریان له‌م شیركه‌ته‌ هه‌یه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری شیركه‌ت به‌ بیانووی “بێ توانایی ره‌قابه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌ خارجییه‌كان”، له‌ مانگ و نیوه‌یه‌ك له‌وه‌پێشه‌وه‌ ئه‌م شیركه‌ته‌ی داخستووه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه‌.