داخرانی كارخانه‌ی ئاجۆری ماشینی گۆنبه‌ند و بێكاری كرێكاران

404
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی ئاجۆری ماشینی “گۆنبه‌د” له‌ ئۆستانی گولستان، زیاتر له‌ ١٥٠ كرێكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ له‌كار بێكار بوون و له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ حاڵێكدا ئه‌م كارخانه‌یه‌ داخراوه‌ كه‌ زۆربه‌ی كرێكاره‌كانی هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕیان پێنه‌دراوه‌. سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، خاوه‌نكار بیمه‌ی كرێكارانی به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و ئه‌م بارودۆخه‌ بارودۆخی ژیانی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی، به‌ سه‌ختی تووشی كێشه‌ و گرفت كردووه‌.