به پێی راپۆرته‌كان، کارخانەی بازیافتی زبڵ بە ھۆی “کێشەی ماڵی و ته‌رخان نه‌كردنی بودجه داخرا و كرێكاره‌كانی له‌سه‌ركار ده‌ركران.
بە پێی ئه‌م هه‌واڵه، بەرپرسی کۆمپانیای “بازیافی زبڵ” و خەدەماتی شه‌هری و بەرگری لە له‌ناوچوونی سرووشتی کوردستان رایگەیاند: گەڵاڵەی کۆکردنەوەی زبڵ، زایەعات، پلاستیک و ئاھەن لە ساڵی ٨٥وه به‌ردی بناغه‌ی دانرا، بەڵام بە ھۆی ھاوکاری نەکردن و کەمتەرخەمی بەرپرسانی پێوه‌ندیدار لە ساڵی ٩٢ی ھەتاویهوه دەستی بە كار و چالاکی کرد. له حاڵی حازردا بە ھۆی کێشەی ماڵی و کەمی بودجە، ھێڵی زبڵی کارخانەکە راگیراوە و ته‌نیا ھێڵی بەرھهمهێنانی روکەشی لاستیک درێژه به‌كار و چالاكی ده‌دات. جێگەی ئاماژەیە بە ھۆی داخرانی ئەم کارخانەیە زۆربه‌ی كرێكاره‌كان له‌سه‌ركار ئیخراج كران و ئێستا تەنیا ٦ کرێکاری هێڵی به‌رهه‌مهێنانی رووكه‌شی لاستیك له‌سه‌ركار ماونه‌ته‌وه.