داخرانی كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

414y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان، كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌كمانگ له‌ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ داخرا.نزیك به‌ هه‌زار كرێكاری لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ ساوه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و زیاتر له‌ ١٦ مانگ مافی بیمه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌. دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاران، خاوه‌نكار رۆژی سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاندبوو یه‌كمانگ له‌ ٤ مانگ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی كرێكاران تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رداخت ده‌كات، هه‌ر به‌م پێیه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ كارخانه‌كه‌ی ته‌عتیل كرد. كرێكارانی ناڕازیی پێشتریش خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراویان به‌ مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ركاره‌كانیان بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها به‌ ئیمزای تۆمارێك رایانگه‌یاندبوو، خاوه‌نكار ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیانی زه‌وت كردووه‌ تا كرێكاران وه‌كوو كۆیله‌ به‌كار بگرێت. كرێكارانیش رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ دواخراوه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وان له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.