به پێی راپۆرته‌كان، به داخرانی كارخانه‌ی “مازه‌ن گاز” له شاری “نێكا” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، ٣٩ كرێكار به بێ په‌رداخت كردنی مافی چه‌ژنانه‌ی ساڵی رابردوو، بێكار كران.كارخانه‌ی مازه‌ن گاز له ئۆستانی مازه‌نده‌ران كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌لی گازسووز وه‌كوو ئۆجاغ گاز و زۆپای گازی چالاكی ده‌كات، مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو داخرا. مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م واحیده به‌رهه‌مهێنه‌ره پێوه‌ندی به مانگێك چه‌ژنانه‌ی ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی و ١٥ رۆژ حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٤وه هه‌یه كه تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.