داخرانی كارخانه‌ی نوقره‌ نه‌خ و بێكاری ده‌یان كرێكار

489y
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی كارخانه‌ی “نوقره‌ نه‌خ” له‌ شیراز و بێكاری ده‌یان كرێكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌ی نوقره‌ نه‌خ، دوابه‌دوای سپاردنی به‌ به‌شی خسوسی، تووشی قه‌یرانێكی قورس بووه‌ و پاش چه‌ند مانگ گرژی و ئاڵۆزی، ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ داخرا و ده‌یان كرێكاری شاغڵ له‌م كارخانه‌یه،‌ بێكار و له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.