داخرانی كارخانه‌ی پارس میلنگ و بێكاری كرێكاران

97q
دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی “پارس میلنگ” له‌ تاكستان، زیاتر له‌ ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ بێكار بوون.
ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ حاڵێكدا له‌سه‌ر كار ده‌ركران كه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووی كه‌مبودی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و نه‌بوونی بازاڕی فرۆش، ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌ی راگرت و كرێكاره‌كانی له‌سه‌ركار ده‌ركرد.