داخرانی كوشتارگای فه‌ریمان دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران

290
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی كوشتارگای سه‌نعه‌تی فه‌ریمان له‌ ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران ده‌كه‌ن.دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی چه‌ند رۆژه‌ی كرێكارانی كوشتارگای سه‌نعه‌تی فه‌ریمان به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، خاوه‌نكار ئه‌م كوشتارگایه‌ی ته‌عتیل كرد. به‌ پێی دانپێدانانی ره‌ئیسی ئیداره‌ی چاودێری به‌سه‌ر بێهداشتی عمومی و مه‌وادی غه‌زایی ئیداره‌ی گشتی دامپزیشكی خۆراسانی ره‌زه‌وی، مودیریه‌تی كوشتارگا به‌ په‌رداخت نه‌كردنی له‌سه‌ركاتی حه‌قده‌ست و مه‌زایای پرسێنێلی ئه‌م واحێده‌، بۆ سێهه‌مین جار ئه‌م كوشتارگایه‌ی ته‌عتیل كرد.