داخرانی مه‌دره‌سه‌كانی مهاباد

671
بە ھۆی پچڕان و گواستنەوەی ئاوی لولەکان بۆ شوێنیکی دیکە، چەند مه‌دره‌سه‌ی سەرەتایی شاری مەھاباد دادەخرێت.
بە پێی ھەواڵە بڵاو کراوەکان، لەگەڵ ئەوەی ئێستا سەرەتای دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندنە، بەڵام کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی مەھاباد بووەتە ھۆی ئەوەیکە بە بیانووی لولەکەشی زۆربەی مه‌دره‌سه‌كانی شاری مەھاباد دابخرێن.  تەنیا مه‌دره‌سه‌گه‌لێك کە کراوەن بریتین لە کوی موکریان، ئازادگان، شارەک، کارمەندان و ناوچەی پشت ته‌پ و باقی مه‌دره‌سه‌كانی ناو شاری مەھاباد، دادەخرێن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەرکی تەعمیر کردن و ساز کرانی مه‌دره‌سه‌ش دەبێت لە کاتی پشووی جومعه‌دا بێت نەك لە کاتی ساڵی نوێ خوێندن و کاتێک کە خوێندكاران سەرقاڵی فێر بوونی ده‌رسن.