داخرانی موجته‌مه‌عی فولادی ئه‌یوان غه‌رب و بێكاری كرێكاران

73y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كارخانه‌ی “فولاد نه‌وه‌ردی ئه‌یوان غه‌رب” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی ئیلام، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێ داخراوه‌ و ٤٥ كرێكاری شاغڵی ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ بێكار بوون.به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌تی فولاد نه‌وه‌ردی ئه‌یوان، نوێژنكردنه‌وه‌ی كوره‌ی فولادسازی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٣ مانگیان به‌ هۆكاری ته‌عتیلی كارخانه‌كه‌ ناولێبردووه‌، به‌ڵام به‌ وته‌ی كرێكاران، نوێژنكردنه‌وه‌ی كوره‌ زیاتر له‌ ٢٠ رۆژ تا مانگێك درێژه‌ ناكێشت و به‌ هۆكارگه‌لێكی دیكه‌، چالاكیی به‌رهه‌مهێنان له‌م كاخانه‌یه‌ راگیراوه. شایانی باسه‌ كه‌ واحیدی سه‌نعه‌تی فولاد نه‌وه‌ردی ئه‌یوان له‌ ئیلام له‌ بواری ساخت و به‌رهه‌می میلگێردی ئاجداری فولادیی چالاكی ده‌كات.