داخرانی ناوه‌نده‌كانی به‌ڕدبڕی و بێكاری كرێكاران له‌ ئیسفه‌هان

488
به‌ پێی دان پێدانانی سه‌رۆكی خانه‌ی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی ئۆستانی ئیسفه‌هان، هه‌زار و ٤٠٠ ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی به‌ردبڕی به‌ نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی ئیسفه‌هان، داخران و كرێكاره‌كانی بێكار بوون. به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌كان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ماڵیات له‌سه‌ر زێده‌بایی، ماوه‌یه‌ك مانیان گرت به‌ڵام له‌ كۆتاییدا داخران. شایانی باسه‌ له‌ حاڵی حازردا ١٤ هه‌زار كرێكار هه‌روا بێكار و له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌ به‌رد بڕییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی مه‌سائێل و كێشه‌ و گرفتی ماڵی، ئیمكانی درێژه‌دان به‌ كار و چالاكیان نییه‌.