داخرانی نیوه‌یه‌ك له‌ ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌كان له‌ بروجێرد

49q
له‌ حاڵی حازردا زیاتر له‌ نیوه‌یه‌ك له‌ ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی بروجێرد داخراون و ئه‌مه‌ش بێكاری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، شه‌پۆلی بێكاری، داخران و نیوه‌ داخرانی واحێده‌ سه‌نعه‌تییه‌كان، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و له‌ لیستی ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ داخراوه‌كاندا قه‌راریان گرتووه‌. ركود له‌ بازاڕ، یه‌كێك له‌ گرینگترینی ئه‌و گرفتانه‌یه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زۆرێك له‌ ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌كانیش به‌ هۆی نه‌بوونی بازاڕی فرۆش، نیوه‌داخراو یان دابخرێن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ داخرانی ئه‌م واحێدانه‌، شه‌پۆلی بێكاری كرێكاران و كێشه‌ و گرفتی به‌ڕێچوونی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان روو له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌.