داخرانی ٢٥ له‌ سه‌دی دامه‌زراوه‌ ئاموزشییه‌كانی فەنی‌و حێرفەیی لە كرماشان

129q
به‌ دوای پەرەسەندنی بێکاریی لە کوردستان، سەرۆكی كانوونی دامزراوه‌ ئازاد و ئاموزشییه‌كانی “فەننی‌و حێرفەیی” پارێزگای كرماشان دەڵێ نزیكەی ٢٥ له‌ سه‌دی ئەم ناوەندانە داخراون.
سه‌رۆكی كانوونی دامزراوه‌ ئازاد و ئاموزشییه‌كانی “فەنی‌و حێرفەیی”، وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ هه‌نووكه‌ی نزیكەی ١٠٠ ناوەندی فێركاریی كە دەكاتە نزیكەی یەک چواره‌می سەرجەمی ئەم ناوەندانەی كە لە پارێزگای كرماشان مۆڵەتی كار كردنیان هەیە داخراون، وتی: فاكته‌ری سه‌ره‌كیی داخرانی ئەم ناوەندە ئاموزشیانه‌، كێشه‌ی دارایی و گوشاری ئابووری یه‌.