ده‌بیری “ئه‌نجومه‌نی قه‌تعه سازان” هه‌واڵی داخرانی ژماره‌یه‌ك له واحێده‌كانی قه‌تعه سازی به بیانووی له‌خواره‌وه بوونی به‌رهه‌مهێنانی خۆدروی له یه‌ك مانگی رابردوو راگه‌یاند.ناوبراو به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه له حاڵی حازردا واحێده‌كانی قه‌تعه‌سازی به ٥٠ له‌سه‌د زه‌رفیه‌ت چالاكی ده‌كات، وتی: “له‌خواره‌وه بوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆدرۆ له یه‌ك مانگی رابردوودا بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی قه‌تعه‌سازی كه له دابین كردنی نه‌قدینه‌گی خۆی به‌ره‌وڕووی كێشه و گرفت بۆته‌وه، ته‌عتیل بكرێت.” شایانی باسه، دوابه‌دوای داخرانی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی ناوه‌نده سه‌نعه‌تی و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان له ئێران هه‌ر رۆژه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له‌سه‌ر كاره‌كانیان بێكار ده‌بن.