داخرانی گۆڤارێكی خوێندكاری له‌ دانیشگای ئیلام

550t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، گۆڤارێكی خوێندكاری له‌ دانیشگای ئیلام به‌ ناوی “سیماب” كه‌ به‌ دوو زمانی كوردی و فارسی بڵاو ده‌بێته‌وه‌، پاش ده‌ركردنی یه‌كه‌م ژماره‌ له‌ سه‌ر بڕیاری كومیته‌ی چاودێری به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌كانی دانیشگای ئیلام‌، حوكمی داخرانی بۆ ماوه‌ی ٩ مانگ به‌سه‌ردا سه‌پا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، تۆمه‌تی داخرانی كۆڤاری سیماب كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی چاودێری به‌سه‌ر گۆڤاره‌ خوێندكارییه‌كانی دانیشگای ئیلام به‌ سه‌ریدا سه‌پاوه‌، ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ناشه‌رعی، هه‌ڵخڕاندنی ژنان بۆ راوه‌ستان له‌ به‌رامبه‌ر حوكمه‌ شه‌رعییه‌كان و بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تی ناله‌بار به‌ قازانجی به‌هاییه‌كان راگه‌یه‌ندراوه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئه‌م گۆڤاره‌ش به‌ ناوی “محه‌ممه‌د غوڵام ئابادی” به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌، بۆ ئیداره‌ی كاروباری فه‌رهه‌نگی ئه‌م دانیشگایه بانگ‌ كراوه‌. شایانی باسه‌، دەركردنی ئەم حوكمە لەحاڵێكدایە كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، سەرەتایی ترین مافەكان لەوانە، مافی بەرگریی بە ئامادەبوونی كەسەكە لەبەرچاو ناگیردرێت.