داخوازیی ئه‌حمه‌د شه‌هید به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام

591t

“ئه‌حمه‌د شه‌هید” داوای له‌ كۆماری ئیسلامی كرد تا به‌ پێی یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی، سزای ئێعدام بۆ تاوانه‌كانی پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در و ئێعدامی تازه‌ لاوان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری ئێران، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ داوای له‌ كۆماری ئیسلامی كرد تا پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر مه‌وزووعی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ركردن و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام بكات. ناوبراو هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی به‌یان و لابردنی مه‌حدودیه‌تی میدیاكان بووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید خوازیاری ئازادی ٣٠ رۆژنامه‌نووس و وێبلاگ نووسی بازداشتی، راگرتنی پارازیت و كۆتایی هێنان به‌ ره‌وتی به‌ستنی سایته‌ ئینترنتیه‌كان بوو.