٣٦ رێكخراوی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ داوایان له ئه‌ندامانی شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد تا به گه‌ڵاڵه‌ی تازه كردنه‌وه‌ی مه‌ئمووریه‌تی نوێنه‌ری ئه‌م رێكخراوه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌نگی موسبه‌ت بده‌ن.
له نامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه له لایه‌ن نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌وانه “رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و چاودێری مافی مرۆڤ” ئیمزا كراوه، واژۆكاران خوازیاری سه‌رنجدانی شورا به پێشینه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به پێشلكردنی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاو گرتنی چالاكی نوێنه‌ری تایبه‌ت بوون. ٣٦ رێكخراوی واژۆكاری ئه‌م نامه‌یه پێداگریان كردووه، هه‌ر چه‌ند رژیمی كۆماری ئیسلامی ئیزنی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن و سه‌فه‌ری “ئه‌حمه‌د شه‌هید”ی بۆ ئێران نه‌داوه، به‌ڵام نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئێران راپۆرتگهلێكی چڕوپڕی به وردبینییه‌كی زیاتره‌وه بڵاو كردۆته‌وه.