داخوازیی پشتگیری جیهانی له‌دژی بوكوحه‌رام

490t

به‌ پێی راپۆرتی “روێتێرز”، وڵاتانی ئافریقایی خوازیاری پشتیوانی جیهانی له‌دژی گروپی ئیسلامگه‌رای “بوكوحه‌رام” له‌ نیجێریه‌ بوون.
له‌ حاڵێكدا كه‌ گروپی توندره‌وی بوكوحه‌رام له‌ نیجێریه‌ له‌گه‌ڵ گروپی ناسراو به‌ “حكومه‌تی ئیسلامی داعش” په‌یمانی به‌ستووه‌، وڵاتانی ئافریقایی داوایان له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ تا بودجه‌یه‌كیان بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئیسلامگه‌رایانی توندڕه‌و ته‌رخان بكرێت و داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه‌ تا پشتیوانی ته‌سلیحاتی و زانیارییان لێبكه‌ن. شایانی باسه‌، یه‌كیه‌تی ئافریقا كه‌ ٥٤ ئه‌ندامی هه‌یه‌، له‌ حاڵی حازردا هه‌واڵی ناردنی ١٠ هه‌زار هێزی نیزامی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌یان بۆ به‌شداری له‌ شه‌ڕی دژ به‌ توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامگه‌را، پشتراست كردۆته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی ٦ ساڵێك كه‌ له‌ ده‌ستپێكی كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانه‌ی گروپی بوكوحه‌رام تێپه‌رده‌بێت، هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی، له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی نیجێریه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →