ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵسووڕاونی مه‌ده‌نی و هاوڵاتیانی ئێرانی به ئیمزای نامه‌یه‌ك روو له سه‌رۆكی قوه‌ی قه‌زاییه، خوازیاری ئازادی “مێهدی خودایی” هه‌ڵسووراوی مافی مرۆڤ بوون.
واژۆكارانی ئه‌م نامه، وێڕای ئاماژه به پێنجه‌مین ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی مێهدی خودایی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه بوون. واژۆكارانی ئه‌م نامه‌یه، چالاكیه‌كانی ناوبراویان بۆ باشتر بوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ و دێموكراسی له ئێران به‌رز نرخاند و گوشار و ئه‌شكه‌نجه له‌دژی ئه‌م چالاكه‌ی مافی مرۆڤ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاریی درۆ و غهیرهواقیعی جیا له خوڕاگری ناوبراویان، به مایه‌ی شه‌رمه‌زاری خۆیان ده‌زانن.