داخوازی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی ئاتێنا دائێمی

633y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌دجێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی “ئاتێنا دائێمی” بوو.ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ له‌ به‌یانییه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها داوای له‌ رژیم كردووه‌ كه‌ پێداویستییه‌ زه‌رورییه‌ پزیشكییه‌كان بۆ ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌ پێكبێنێت و بۆ رێزگرتن له‌ “كۆنوانسێونی‌” نێونه‌ته‌وه‌یی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی كه‌ ئێرانیش له‌ واژۆكارانیه‌تی، مافی ئازادی را و بۆچوون به‌ ره‌سمییه‌ت بناسێت. شایانی باسه‌، ئاتێنا دائێمی ٢٧ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ هۆی چالاكی مه‌ده‌نی، به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی نیزام، كۆبوونه‌وه‌ و ته‌بانی له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی، ته‌وهین به‌ رێبه‌ری رژیم، ته‌وهین به‌ بناغه‌دانه‌ری رژیمی كۆماری ئیسلامی و شاردنه‌وه‌ی له‌قاودانی جۆرم”، به‌ ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌.