دادگایی كردنی حوكمی زیندان بۆ ئه‌فسانه بایزیدی

834
“ئەفسانە بایزیدی” کچه‌ خویندکارێكی خەڵکی شاری بۆکان بە تۆمەتی سوكایه‌تی بە رێبەری رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ دادگایی كرا.
ئه‌فسانه بایزیدی رۆژی سێشەممە ٢٦ی مانگی خەزەڵوەر، لە لایەن لقی دووی دادگای ئێنقلابی مەھاباد بە تۆمه‌تی ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و سوكایه‌تی بە رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی دادگایی كرا. ناوبراو پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢یش به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم له‌گه‌ڵ براكه‌ی “شاهۆ بایزیدی” ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكوم و دواتر بە وه‌سیقه‌ی سەد میلیون تمەنی ئازاد كرا‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌فسانه جگه‌ له‌ حوكمه‌ تازه‌كه‌ی ده‌بێ دوو ساڵ حوكمی زیندانه‌ ته‌علیقیه‌كه‌شی بكێشێت.