دادگایی كردنی دوو منداڵ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه‌

584
به‌ پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی “حۆریه‌ت”ی توركیه‌، دادگای ئه‌م وڵاته‌ دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٢ و ١٣ ساڵی به‌ تۆمه‌تی دڕاندنی وێنه‌ی “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ دادگایی و سزا دا.
ئه‌م رۆژنامه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌: دادستانی توركیه‌ خوازیاری ده‌ركردنی حوكمی نامرۆڤانه‌ی زیندان بۆ ئه‌م منداڵانه‌ بووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دوو منداڵه‌ رێكه‌وتی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی دوای ئه‌وه‌یكه‌ وێنه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغانیان له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری دیاربه‌كر دڕاند، ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌ پێی یاسای سزادانی توركیه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ سوكایه‌تی به‌ وێنه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی بكات، به‌ لانیكه‌م چوار ساڵ زیندان مه‌حكوم ده‌كرێت. شایانی باسه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ره‌زبه‌ریش پۆلیسی توركیه‌ تازه‌لاوێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌نی به‌ تۆمه‌تی سوكایه‌تی به‌ ئه‌ردۆغان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.