به پێی راپۆرته‌كان، پێنج كه‌س له رێبه‌رانی كرێكاری توركیه له دادگای باڵای “ستانبۆل” به هۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی مانگی مه‌ی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی له مه‌یدانی “ته‌قسیم”ی ئه‌م شاره تۆمه‌ته‌كانیان پێ راگه‌یاندوون.
سكرتێری گشتی كۆنفێدراسیۆنی كرێكارانی به‌شی گشتی و سكرتێری گشتی كۆنفێدراسیۆنی یه‌كیه‌تیه سینفیه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی “دیسك” له زومره‌ی ئه‌و رێبه‌ره كرێكاریانهیه كه دادگایی كراون. له حاڵی حازردا هه‌ركام له‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییانه له‌گه‌ڵ دوو تا چوار ساڵ حوكمی زیندان به تۆمه‌تی “هاندان به كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانی نایاسایی” به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و جه‌له‌سه‌ی دوایی ئه‌م دادگایه خراوه‌ته رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی مارس.